فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ورمێیان دەسبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیان ڕاگواستووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی "جەماڵ مەحموودزادە"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵڵاتییە کوردە، لە "شەهرەکی شاهد"ی ورمێدا و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، لاوێکی کورد، به ناوی "سلێمان محەممەدنژاد"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "گەرگوول"، سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی "باپیر بەرزە" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "چیانە"، سەر بە شاری پیرانشاریان دەسبەسەر کرد.

١٤/١٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان