فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین عەبدووڵلا هەورامانی نووسەر و لێکۆڵەری بواری ئایین و زمانی کوردی رۆژی ٢ی سەرماوەزی ٩٧ی هەتاویی لە نەخۆشخانەیەک لەشاری سلێمانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵەی‌دا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی” ناوبراو ساڵی ١٩٢٨ی زایینی لە شاری “بیارە” لە هەرێمی کوردستان لە دایک بوو.
ساڵی ١٩٣٧ی زایینی قۆناخی سەرەتایی خوێندنی دەستپێکرد و، پاش ئەوەی کە بۆ بە مامۆستا گوندی ” هاوار” ، هەر لەو گوندە کتێبێک لە پێوەندی لە گەڵ ژیان و مێژووی ئایینی یارسان و کاکەیی نووسی.
پاشان لە زانکۆی ” مستەنسەریە”ی بەغدا ماستەری زمانی ئینگلیسی و فەڕانسەیی وەدەست دێنی و لە ساڵی ١٩٨٩ لە زانستگەی ” ئەسکەندەرییە” دوکتورای زمان وەردەگرێ.
پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین هەورامانی لە بواری ئەدەبیات، زمان، ئەدەبی کوردی و مێژوو وفەرهەنگی هەورامان خاوەنی ٢٥ بەرهەمە. ئاخرین بەرهەمی ناوبراو کتێبێکی ٨٠٠ لاپەڕەییە لە سەر ئەدەبیاتی ئایینی ناوچەی هەورامان.
پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین وەسیەتی کردبوو کە دوای مەرگی، هەموو کتێبەکانی و ماڵەکەی پێشکەش بە زانستگەی هەڵەبجە بکرێن تا خوێندکارانی کورد کەلکی لێوەربگرن.

24/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان