فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، پێش بە دەسپێڕاگەیشتن دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە پارێزەر لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز دەگرێت.

بەپێی هەواڵدەریی کوردپا، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "هوشمەند عەلیپوور"، خەڵکی شاری سەردەشت و "محەممەد ئوستادقادر"، خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزە بێبەرین.

ئەو دوو زیندانییە کوردە، ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"دەسبەسەر کران و پاش ١٠٨ ڕۆژ لە دوای دەستبەسەرکرانیان لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ڕاگوێزراون.

ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، لەو ماوەیدا بە ئامادەبوونی لێکۆڵەڕانی ئیتلاعات بە شێوەی جیاجیا لە ماوەی ڕۆژانی ٦و٧ی خەزەڵوەر، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان کردووە.

هوشمەند عەلپپوور و محەممەد ئوستادقادر، لەسەر بڕیاری بەرپرسانی زیندانی شاری سەقز، لە قەرەنتینەی ئەو زیندانەن و هەتا ماوەیەکی دیکە لە "دەستپێڕاگەیشتن بە تەلەفۆن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان" بێبەری دەبن.

دەگوتری، پارێزەری دیاریکراوەی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە هۆی پێشگرتنی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، نەیانتوانیوە وەکاڵەتنامەی ئەوان وەر بگرێ و لە ڕەوتی دادگاییکردنی ئەواندا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بنەماڵەی ئەو دوو زیندانییە سیاسیە کوردە خوازیاری بەڕێوەچوونی دادگایەکی دادپەروەرانەن.

وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کوردی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاندووە: "یەکێک لە گرووپە تێرۆریستەکان لە هەوڵێکی نەزۆکدا، بە نارنجەک هێرشیان کردووەتە سەر پولیسی ئاگاهیی شاری سەقز، بەڵام ئەو هێزە حکوومەتییانە هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە".

24/11/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان