فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خەڵکی کوردستان، بە چوونە ڕیزی کەمپەینی "زاگرۆسانە" (نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە)"، دەستیان بە چاندنی بەڕوو لە سروشتی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپا، ژینگەدۆستان و هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، بە چاندنی بەڕوو لە سروشتی کوردستان چوونە ڕیزی کەمپەینی "زاگرۆسانە (نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە)".

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەت، باس لە چالاکیی ژینگەپارێزی بە چاندنی بەڕوو لە شارەکانی "کامیاران، مووچش، داڵاهۆ، سەقز، سنە و سەلاسی باوەجانی و سەقز"، لە لایەن چالاکان و ژینگەپارێزانی کوردستانیان کرد.

کەمپەینی ""زاگرۆسانە (نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە)"، بە بەشداریی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی دانیشتووی زاگرۆس بە دروشمی " نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە"، لە ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، چالاکییەکانی خۆی دەستی پێ کردووە و هەتا ٦ی سەرماوەز درێژەی هەیە.

کەمپەینی "زاگرۆسانە (چاندنی بەڕووی زاگرۆس)"، بە ئامانجی جێگیرکردنی فەرهەنگی پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس لە نێو خەڵکدا بوونی خۆی ڕاگەیاند.

قادر ڕەحمانزادە، چالاکی ژینگەپارێزی، لەم بارەوە وتوویەتی: "بەداخەوە بەپێی ئاماری لەنێوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، دەبێت بگوترێ لانیکەم هەتا ئێستا هیچ ئیرادەیەک لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە، بۆ پێشگرتن لە فەوتانی ئەم سامانە نەتەوەیییە بەرچاو ناکەوێت".

ئاگر یەکێک لە مەترسیدارترین دوژمنەکانی دارستانەکان بە ئەژمار دێ، ئاگرکەوتنەوەیەکی چووکە دەتوانێت خەسارەتێکی بەرچاو بە دارستانەکان بگەیەنێ کە بە شێوەیەک دەکرێت تەنانەت ببێتە هۆی لەنێوچوونی یەکجاریی ژینگەی دارستانەکان.

24/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان