فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمڕۆ ١ی سەرماوەز هاوکاتە لەگەڵ ٢٠ ساڵەی کوشتن و تێرۆری جیابیران لە ئێران کە بە قەتڵگەل زنجیرەیی ناسراون.
لە یەکەم ڕۆژی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٧ هەواڵی کوشتنی دوو کەسایەتیی سیاسیی ئێرانی “داریوش فرووهەر و، هاوژینەکەی پەروانەی ئەسکەندەری بڵاوکرایەوە کە بە زەبری چەقۆ لە ماڵی خۆیان لە شاری تاران بەدەستی مەئموورانی ئیتلاعات ئەنجن‌ئەنجن کرابوون.

كوشتنی ئەو دوو کەسایەتییە بوو بە سه‌ره‌تای دەسپێكی كوشتنی ڕٶشنبیران و جیابیران كه ‌به‌ قەتڵە سیاسییه‌ زنجیرەییەكان لە ئێراندا ناوی دەرکرد.

قەتڵگەل زنجیرەیی بە کوشتنی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسی و جیابیران و ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی دەگوترێ کە لە کۆتایی دەیەی هەفتای هەتاوییەوە دەستی‌پێکرد و، نیزیکەی ٨٠ کەس لە بژاردەکانی کۆمەڵگە بە دەستی وەزارەتی ئیتلاعات و بە ئیزنی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم وەکوو ڕێبەری نیزام، سەیدعەلی خامنەیی لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات تیرۆر کران.
عەلی فەلاحیان وەزیری ئیتلاعاتی دەوڵەتی ڕەفسەنجانی و قوربانعەلی دوڕیی نەجەف‌ئابادی وەزیری ئیتلاعاتی دەوڵەتی خاتەمی لە تاوانبارانی تێرۆری جیابیرانی ئێرانن کە دوای ڕیسوایی و ئاشکرابوونی قەتڵگەل زنجیرەیی، دەرکەوت کە بە فەرمانی کەسانی ئایینی و توندئاژۆ و دەسەڵاتدار لە نێو سیستەمی کۆماری ئیسلامی و وەزارەتی ئیتلاعات هەوڵی کوشتن و تێرۆری کەسانی ناسراو و ڕەخنەگری ڕێژیم دراوە.
دەنگدانەوەی قەتڵە سیاسییە زنجیرەییەکانی ئێران لە ئاستێکدا بوو کە وەزارەتی ئیتلاعات بە ناچار، دانی بەوەدانا کە ئەو کەسانە بە دەستی مەئموورانی سەرەڕۆ کوژراون و هەرئەوەش سەید محەممەدی خاتەمی ناچار کرد هەتا “دوڕیی نەجەف‌ئابادی” لە پۆستەکەی لاببات و “عەلی یوونسی” لە جێگاکەی دابنێ.
قەتڵە سیاسییەکانی دەیەی ٧٠ لە ئێران چەند ساڵی خایاند و، لە ئاکامدا نیزیک بە ٨٠ کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکان، نووسەران، شاعیران و ڕەخنەگران بە شێوەی جۆراوجۆر وەکوو پێکدادانی ماشین، کوشتن بە چەقۆ، تەقەکردن و دەرزی‌لێدان کوژران.
شیاوی باسە مۆستا مەلامحەممەد ڕەبیعی کەسایەتیی ئایینی ونیشتمانپەروەری کورد هەر لەسەروبەندی قەتڵە سیاسییەکانی ئێران لە شاری کرماشان بە لێدانی دەرزی “پتاسیم”، کوژرا و، شەهیدبوونی دەنگدانەوە و ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی کرماشانی لێکەوتەوە.
جێی ‌وەبیرهێنانەوەیە قەتڵە سیاسییەکان لە ئێران چ لە کاتی خۆی و چ ئێستا یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی بەردەمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و، وەکوو خاڵێکی ڕەش لە کارنامەی دەسەڵاتداریەتیی سەید محەممەد خاتەمی ماوەتەوە.

22/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان