فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ دژایەتیی تێرۆر لە دەرەوەی سنوورەکان و دابینکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا هەڵوێست و ڕێکاری توند دەگرینە بەر.
ناوبراو ڕایگەیاند کە” ئێمە بۆ پشتیوانی لە داواکانی خەڵکی ئێران و دەستەبەرکردنی پشتیوانیی نێونەتەوەیی لە هەوڵەکانی خۆمان بەردەوام دەبین و، دنیا دەبێ یەکگرتوانە وەڵامی “نا” بە خراپەکارییەکانی ئێران بداتەوە.
شایانی باسە کە خانمی “ناوێرت” هەر لە پێوەندیی لە گەڵ گەمارۆکانی ئێران ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئێمە بۆ سەر ئێران، خەڵکی ئێران و لایەنی بەشەردۆستانەی وەک دەرمان و خۆراک ناگرێتەوە و ئەوە لە گەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناتەبایە و لەو پێوەندییەدا کاربەدەستانی ڕێژیم زانیاریی هەڵە دەدەنە خەڵک.
جێی‌ئاماژەیە کە کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، لە قسەکانیان دا باس لەوە دەکەن کە گەمارۆکان تەنیا کاریگەرییان لە سەر ژیانی خەڵکی ئاسایی هەیە و، هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی نابێ، بەڵام کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ وەڵامی ئەو چەواشەکاریانەی ڕێژیمی ئاخوندیی، دەڵێن ” ئەوە سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامییە کە سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی دەباتە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و، خەڵکی تووشی نەهامەتیی کردووە نەک گەمارۆکانی ئەمریکا. کەمبوونەوەی ئاو و کێشەی ئابووریی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هیچ پێوەندیی بە ئەمریکا و گەمارۆکانی ئەمریکاوە نییە.

22/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان