فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هونەرمەندی بەیت و حەیرانبێژ، ڕەسووڵ نادری خەڵکی شاری مەباهاد بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

نادر نادرزادەئەقدەم ناسراو بە "ڕەسووڵ نادری"، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی خەرمانان، بە هۆی نەخۆشی و پیری لە یەکێک لە نەخۆشانەکانی شاری مەهاباد، لە تەمەن ٨٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌بوو و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن. لە تاڵترین کاتەکاندا هەموو هەولی ئەوە بوو، بۆ ساتێکیش بێ، بزە و پێکەنین بخاتە سەر لێوی نەتەوەکەی.

هونه‌رمەند ڕەسووڵ نادری ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی، له گوندی ئوزونتاشی مەهاباد لەدایک بووه و له گوندی کانی‌سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردووەته سەر. ساڵی ۱۳۴۷ی هه‌تاوی، به تاوانی پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ٤٦ ـ ٤٧ بۆ ماوەی ۳ ساڵ دەسبه‌سەر دەکرێ. له ساڵی ۱۳۵۱ی هه‌تاوییه‌وە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.

سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی هاوکاری فەرهەنگ و هونەری مەهاباد بووە، لە کۆڕەکانی بەیت و حەیران، لە پارێزگا و شارەکانی دیکەی ئێران بەشداری کردووە، هەروەها لە چەندین میدیای کوردیدا بانگهێشت کراوە و بەرنامەی بەڕێوە بردووە.

19/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان