فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سێناتۆرێکی ئامریکایی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو.

ناوبراو دەڵێت: ئەم هەوڵەی حکوومەتی ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی ئەم حکوومەتەیە بۆ دروست کردنی نائەمنی و تێکدانی ناوچەکەیە.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا
 عەلی‌ئەکبەر پوورجەمشیدیان، لە وتووێژێکدا لە "دفاع پرس" بە ئاماژەکردن بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بەو هێزەی کە هەیانە، دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا، لە کاتێک کە وڵاتی ئێران بەرەوڕووی هەڕەشە ببێتەوە، ئەو هەڕەشانە بەهێزەوە وڵام بدەنەوە.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە شاری کۆیە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە مووشەکباران کرا، کە لەو مووشەکبارانەدا، ١٥ کادر و پێشمەرگەی حیزب کوژران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

19/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان