فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کردارەکانی بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵە لەشکریـیەکانی ئێران لە سوریا.

بەنجامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەمەی ڕاگەیاند، پاش چەند کاژمێرێک لەوەی فڕۆکەیەکی لەشکری ڕووسیا لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بە هەڵە خرایە خوارەوە لەو دەمەی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل شوێنێکیان لە ناو سوریا بۆردومان دەکرد.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت نەتەنیاهو لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکە بە پـوتنی گوتووە ئیسرائیل سوورە لەسەر ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل، لەوانە گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

پـێشتر لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند شەوی دووشەممە فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل بۆردومانی شوێنێکی لەشکری سوریایان لە پارێزگای لازقیـیە کردووە کە ئێران بە نیازبووە لەوێوە ئامێر و سیستەمی دروستکردنی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنان ڕەوانەبکات.

19/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان