فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوابەدوای هێرشی ئەم دواییانە بۆ سەر عێراق، وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا گوتی:
“بریتانیا بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکا. دوای هێرشەکەی نزیک کۆیە، ئەم هەفتەیە باڵوێزی بریتانیا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرکۆنسول ( هی بریتانیا) لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەنەکان چاوپێکەوتنی کرد.
هێرشی ئێران بۆ سەر کۆیە لە ئەندازە بەدەر و مەترسیدار بوو. بریتانیا پشتیوانیی لە لێدوانەکانی دەوڵەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونامی دەکا. ئێمە داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە ددان بەخۆدا بگرن و ڕێز بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق دانێن.
بریتانیا بە تووندترین شێوە هەر جۆرە تووندوتیژیی بەرامبەر بە نوێنەرایەتییە سیاسییەکان، لەناویاندا ئەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر وەک لە بەسرە و بەغدا لە ڕۆژانی ڕابردوو دا دیتمان مەحکوم دەکا.
بریتانیا داوا لە گشت لایەنەکان دەکا کە درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشتگر بە گوێرەی کاتی دیاریکراو لە یاسای بنەڕەتییدا بدەن، کە نوێنگەی ویست و هیواکانی سەرجەم شارۆمەندانی عێراقە.”

17/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان