فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەیی هێزە پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، شەڕ و تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەم حیزبە و سپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە.

فەرماندەی هێزە پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕوو لە خەڵکی کوردستان ڕایگەیاندووە:" هاونیشتمانانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکەینەوە، کە شەوی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، تێکەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ رووی دا، کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.

راگەیەندنەکانی ڕێژیمی ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان ڕاگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندییەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک وەبەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەکانی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە.

ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی جۆزەردان، قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، باسی لە کوژران و برینداربوونی ٧ پێشمەرگەی کرد.

قەرارگای حەمزە ئیددعای ئەوەی کردووە، کە هێزەکانی سپای پاسداران لەو شەڕدا، هیچ کوژرا و بریندارێکیان نییە، بەڵام فەرماندەیی هێزەی پێشمەرگەی کوردستان باسی لە زەرە و زیانی قورسی بەرکەوتووی سپای پاسداران لە لایەن پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەوە کردووە.

پاش ڕاگەیاندنی "ڕاسانی ڕۆژهەڵات" لە نەورۆزی ٩٥ لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، چەندین شەڕی تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەم حیزبە و سپای پاسداران هاتبووە ئاراوە.

12/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان