فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد پەتاشی" تەمەن ٥٤ ساڵ کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەوم هاووڵاتییە کوردەیان "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کور دە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەوم هاووڵاتییە کوردە لە گرتووخانەی هێزەکانی ئیتلاعات دایە و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

7/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان