فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "ئەی پەک" دوو وڵاتی ئامریکا و ئیسرائیل هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تاوتوێ دەکەن.

ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەی ساڵانەی "ئەی پەک" لە وڵاتی ئامریکا بەڕێوە دەچێت و لە دانیشتنانەدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ باسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەکرێت و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە بە دژی ئەو ڕێژیمە لێک دەدرێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بەرەوڕووبوونەوە بە دژی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا، پێشگرتن لە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم و هەروەها مووشەکە بالستیکییەکان دەکرێت.

"مۆرتۆن فریدمەن"، سەرۆکی ئەی پەک، لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کردووە، ئەمنییەتی ئیسرائیل گرینگترین باسە و ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی وڵاتانی ناوچەکەیە.

هاوکات "مایک پێنس" جێگری سەرکۆماری ئامریکا، لە یەکەم ڕۆژی ئەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی: ''ڕێککەوتنی ناوکی کارەساتێکە و ئەوەش پێش بە ڕێژیمی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی ناگرێت و ئەگەر ئەو ڕێكکەوتنە پێداچوونەوە و دەستکاری تێدا نەکرێت، ئامریکا بە زووترین کات لێی دەردەچێت.

لەو پێوەندییەدا، پۆل ڕایان نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە "ئەی پەک" (کۆمیتەی پێوەندیی گشتیی ئامریکا و ئیسرائیل) باسی لە دەستێوەردان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کرد و وتی: دەبێ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕیزی تێرۆریزم ناوی تۆمار بکرێت.

ئەو بەرپرسەی ئامریکا جەختی کردووە، کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە دیکتاتۆرێک لە سووریە دەکات، کە دەستی داوەتە کۆمەڵکوژی، هەروەها چەکدارانی یەمەن چەکدار دەکات و پشتیوانیی ماڵی لە تێرۆریستەکانی بەغداد هەتا بەیرووت دەکات.

7/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان