فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵدا بەشێکی زۆری خەڵکی لە ئێران بە دژی نادادپەروەریی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

قەیرانی ئابووری و دەستەوەستانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە هۆی ناشارەزایی لە چارەسەریی قەیرانەکان و گەندەڵییەکانیان، لە زۆر شوێنی ئێراندا ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەریی هاتووەتە ئاراوە.

لەم پێوەندییەدا کاسبکارانی بانە و پیرانشار لە ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی داخرانی بازاڕە سنوورەییە نافەرمییەکان و کردنەوەی سنووری فەرمیی پیلەوەری دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن و لەسەر ئەو باوەڕن کە ئەم گەڵاڵەیە ڕەوتی کۆڵبەری نالەبارتر و قازانج و سوودی دەوڵەت زیاتر دەکات.

دوابەدوای مانگرتن لە بانە و پیرانشار، بە نیشانەی هاودەنگی و هاوپێوەندیی لەگەڵ کاسبکارانی ئەم دوو شارە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممە دووکاندارانی پاساژەکانی "خورشید زرێوار" و "کوردستان" شاری مەریوانیش دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ناڕەزایەتییەکان کەرتی وەرزێڕیشی گرتۆتەوە و سەدان وەرزێڕی شاری "وەرزەنە" لە پارێزگای ئیسفەهان لە هەمبەر بڕینی "حەقی ئاو" لە بەردەم بەخشداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ژمارەیەک لە پزیشکانی تاران، بە بۆنەی نەدانی مێهرنامەی پزیشکی و مۆڵەتی کار بە خاوەن بڕوانامەکانی بەشی خواردن "تغذیە" لە بەردەم وەزارەتی بێهداشت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتییانە سەدان کەس لە خاوەن بەلەمەکان و کرێکاری کەشتییەکانی پارێزگای بووشەهر، لە هەمبەر هاتنی شتومەک لە پێش ئیدارەی گومروکی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و بە شێوەیەکی سمبۆلیک سفرە بەتاڵەکانی خۆیان لە شوێنی کۆبوونەوەکە ڕاخست، ئەم ناڕەزایەتییە بە هۆی ئەوە بەڕێوە چووە، کە سەدان کانتینێر لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیم و دەستوپێوەندییەکانی بە شێوەی ڕانتی هاوردەی وڵات دەکرێت، لە حاڵێکدا ئیدارەی گومروکەکانی باشووری ئێران پێشیان بە هاوردنی بەشێکی زۆر لە شتومەکەکان لە لایەن مەلەوان و کرێکارانی کەشتییەکان گرتووە.

6/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان