فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

دادگای ئینقلابی شاری سنە ٣٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر شەش هاووڵاتیی کورد سەپاند.

هەواڵدەریی کوردپا، شەش هاووڵاتیی کورد خەڵکی گوندی مێراوا سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.

شوناسی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە بەم چەشنەیە:

"وەکیل رۆستەمی کوڕی محەممەد میرزا، فەروان يۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، سیروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، بێهروز عەزیزی کوڕی محەممەد، ڕەسووڵ عەزیری کوڕی ئەڵڵا محەممەد و عەلی کووهی کوڕی محەممەدعەزیز".

دادگای ئینقلابی شاری سنە ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیونی حکوومەتی ئێران و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان" تاوانبار و بۆ هەر یەک لەو شەش کەسە حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەزعەزیری بڕیووەتەوە.

ئەو شەشە هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی وەسیقە بە شیوەی کاتی ئازاد کران و ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیانن.

3/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان