فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، بزوتنەوەی "الصابرین"ی فلستینی خستە لیستەی تێرۆرەوە که لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڵپشتی لێدەکرێت.

وزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێکەوتی ٣١ی ژانویەی ٢٠١٨ زایینی، بزوتنەوەی "الصابرین"ی فلستینی که لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و له ناوچەکەدا وەکوو باڵێکی سپای پاسداران چالاکی دەکات، خستە لیستەی تێرۆرەوە.

بزوتنەوەی"الصابرین" گرووپێکی میلیشیاییە که لایەنگری ڕێژیمی ئێرانە و به پاڵپشتی ئابووری و نیزامی سپای پاسداران، له ڕاستای سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران چالاکی دەکات؛ ئەم بزوتنەوەیە به فەرمی پاڵپشتی خۆی له ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە و وەکوو حیزبوڵای‌ لوبنان، بە ئاشکرایی باس له پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە دەکات و زۆرجار دەسخۆشی لە کۆماری ئیسلامی کردووە له هەمبەر ناردنی پارە و چەکوچۆڵ بۆیان.

بزوتنەوەی"الصابرین" وەکوو لقێکی سپای پاسداران به ئەژمار دێت و لەو پەیوەندییەدا، سایتی "مشرق" که سەر به سپای پاسدارانه، له ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گرووپی "الصابرین" نزیکترین گرووپی فلستینییە به گوتاری ڕێژیمی ئێران.

سپای پاسداران به دروست کردن و پاڵپشتی کردنی گرووپە تێرۆریستییەکان له ناوچەکه، گەورەترین هۆکاری تێرۆر و ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی نێوڕاستە و لق و پۆپەکانی له زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکە تێرۆریستییەکانی تارانن.

٣/٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان