بە گوێرەین دوایین ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەكانی توركیا بۆسەر عەفرین شەھیدبوونە و نزیكەی 300 كەسی دیكەش برینداربوونە.
ئەنگێلا رەشۆ، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی تەندروستی كانتۆنی عەفرین لەبارەی ئاماری قوربانییانی چواردە رۆژی رابردووی شەڕی عەفرین، ئاشكرای كرد: "تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل لەو ماوەیەدا بەھۆی ھێرشەكانی توركیا شەھیدبوونە و 298 دیكەش برینداربوونە".
رەشۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو: "فڕۆكە جەنگییەكانی و تۆپخانەكان توركیا، خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج و زۆربەی ئەوانەی دەكرێنە ئامانج ژن و منداڵن".
داواشی لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد: "سەردانی عەفرین بكەن و لە نزیكەوە بارودۆخی خەڵكی سڤیل ببینن".
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
3/1/2018