فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە پشتیوانییەکانیان بۆ حیزبوڵڵا و حەماسی لوبنانی بەردەوام دەبێت.

عەلی‌ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری پلەبەرزی ڕێبەری ڕێژیمی ئیران، لە بواری کاروباری نێونەتەوەیی، بوون و دەستێوەردانی ڕێژیمەکەی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پشتڕاست کردووە و جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە سەرەڕای هەڕەشەکانی ئامریکا و وڵاتانی عەرەبی بۆ سەر ئێران بە مەبەستی وازهێنان لە دەستێوەردان لە لوبنان، وڵاتەکەی لە پشتیوانی و بەهێز کردنی سیستماتیکی حیزبوڵڵا و حەماسی لوبنان بەردەوام دەبێت.

ویلایەتی لە کۆنفڕانسی قوتابیان بۆ پشتیوانی لە "ئینتیفازە"ی فلستین بەشداری کرد و لە ئاخاوتنەکانیدا ڕایگەیاندووە: "خۆتان نیگەرانی چەند کەسێک مەکەن کە بوونەتە داردەستی بەکرێگیراوان و لە سەرشەقام دروشمی (نە غزە، نە لبنان، جانم فدای ئیران) دەڵێنەوە، پشتیوانی لە "ئینتیفازە"ی لوبنان یەکێک لە ئارمانە سەرەکییەکانی ئیمام خومەینییە و ئێمەش لە پشتیوانی خۆمان لە حیزبوڵڵا و حەماسی لوبنانی بەردەوام دەبین".

ناوبراو نەیشاردۆتەوە کە حیزبوڵڵای لوبنان بە هۆی پشتیوانی و یارمەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەهێز بووە، هەروەها لەو دیدارەدا وتەیەکی سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامیی فلستینی وەک شانازی وڵاتەکەی بۆ بەشداربووان باس کردبوو، کە کاتی شەڕی غەزە "رەمەزان عەبدوڵڵا شەلەح" ڕایگەیاندبوو: "لە نانی خواردن هەتا فیشەکەکانمان ئێران دابینی دەکات".

ویلایەتی ڕوو لە خەڵکی ناڕازیی ئێران کە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ئەمساڵ، دروشمی "نە غزە، نە لبنان، جانم فدای ایران"یان وتبووەوە، وتوویە: "ئەوانە بێعەقڵ و بەکرێگیراوی دۆژمنانن".

هەر لەم پێوەندییەدا، دامەزراوەی نێودەوڵەتی "بەرگری لە دێمۆکراسی" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندبوو، کە ڕێژیمی ئێران ساڵانە بڕی ٧٠٠ تا ٨٠٠ میلیۆن دولاری ئامریکایی یارمەتی حیزبوڵڵای لوبنان دەکات.

2/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان