فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین سزا قورسی به‌سه‌ر ٥٨ كه‌س له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی‌ تیرۆریستی‌ كه‌ ده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی تێدابوو سه‌پاند.

ڕۆژی‌ رابردوو دادگایه‌ك له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین حوكمی‌ ئێعدامی‌ بۆ ٢ كه‌س به‌ تاوانی‌ تیرۆریستی‌ و ١٩ كه‌سی دیكه‌ به‌ حوكمی‌ هه‌تاهه‌تایه‌ مه‌حكوم كرد.

هه‌روه‌ها ١٧ كه‌سغی دیكه‌ له‌و تاوانبارانه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان، ٩ كه‌س به‌ ١٠ ساڵ زیندان و ١١ی‌ دیكه‌ش به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كران و هه‌روه‌ها 2 كه‌س له‌و گومانلێكراوانه‌ ئازاد كران و ٣٦ كه‌سیان له‌ گرتنگه‌كاندا ڕاگیرابوون و ئه‌وانی‌ دیكه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونی‌ حوكمیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

دادستانی‌ گشتیی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند كه‌ تاوانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێكهێنانی‌ گرووپی تیرۆریستی‌، ڕاهێنانی‌ نیزامی‌، كاركردن به‌ چه‌ك، كوشتنی‌ خه‌ڵك و پۆلیس، قاچاخ، پێبوونی‌ ماده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ تاوانبار كراون.

ده‌وڵه‌تی‌ به‌حره‌ین بۆ جارێكی‌ دیكه‌ش كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی‌ له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا مه‌حكوم كرد و به‌پێی‌ دانپێدانانه‌كانی‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه‌ پشتیوانیان لێكراوه‌ و زۆربه‌یان له‌ ئێران و عێراق ڕاهێنان له‌گه‌ڵ كراوه‌.

شایانی‌ باسه‌ حوكمدراوانی‌ ئه‌و ٥٨ كه‌سه‌ نوێترین په‌روه‌نده‌ی‌ تیرۆریستیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ینه‌ و وڵاتانی‌ كه‌ندا به‌رده‌وام كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ نێوخۆیی خۆیان مه‌حكوم ده‌كه‌ن و هه‌موو جارێ ئێرانیش گوێی خۆی‌ له‌ مات ده‌كا.

2/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان