فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كاوان مه‌حموودیان پاش تێپه‌ڕبوونی‌ 2 مانگ ڕاگرتنی‌ له‌ گرتنگه‌كانی‌ ڕێژیمدا حۆكمی‌ یه‌ك ساڵ زیندانی‌ بۆ بڕایه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، كاوان مه‌حموودیان كه‌ پێشتر له‌ ڕۆژی‌ 18ی‌ ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ كامیاران ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، پاش تێپه‌ڕبوونی‌ 2 مانگ له‌ گرتنگه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانی‌ ئه‌و ئیداره‌یه‌ بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندی گواسترایه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدانی‌ دژی‌ ئه‌منیه‌تی‌ میللی له‌ ڕێگه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسكاری‌ ڕێژیم له‌لایه‌ن لقی‌ 2ی‌ دادگای‌ شۆڕش حوكمی‌ یه‌ك ساڵ زیندانی‌ ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه‌.

پێشتر بنه‌ماڵه‌ی‌ مه‌حموودیان پاش فشارهێنانێكی‌ زۆر بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات نامه‌یه‌كیان بۆ چاوپێكه‌وتنی‌ كاوان وه‌رگرتبوو و داوایان لێكردبوو ده‌بێ دادگاش ته‌ئیدی‌ بكاته‌وه‌ به‌ڵام قازی‌ وێڕای‌ ئیمزا نه‌كردنی‌ پێی ڕاگه‌یاندبوون كه‌ كوڕه‌كه‌تان هاوكاری یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانه‌ كه‌ خوازیاری‌ ڕوخانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌ و باوكی‌ له‌ وه‌ڵامده‌ ده‌ڵێ نه‌خێر وانیه‌ ئه‌و ته‌نیا جووتیارێك و هاوكاری‌ منه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ئیزنی‌ پێناده‌ن چاوی‌ به‌ كوڕه‌كه‌ی‌ بكه‌وێ.

پێویست به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ كاوان مه‌حموودیان جوتیاره‌ و خه‌ڵكی‌ ئاوایی ته‌نگیسه‌ری‌ سه‌ر به‌ شاری‌ سنه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی‌ 18 ڕه‌زبه‌ری‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات به‌ بێ پێبوونی‌ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ قانوونی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.

2/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان