فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێچەوانەی ئیددعاکانی ڕێژیم لەهەمبەر کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، شەوی ڕابردووش لە چەند شاری ئێران خەلک ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژی ڕێژیم درووشمیان دا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، دوێنێ شەو لە شارەكانی ئامۆل، رەشت، ئەراك، تەورێز و مەشهەد خۆپیشاندان لە دژی رێژیم بەردەوام بوو و خۆپیشاندەران بە دانی دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیكتاتۆر"، "سەرکەوێ ئازادی"، "مەترسن مەترسن ئێمە هەموومان پێكەوین" دروشمیان لە دژی رێژیمی كۆماری سێدارە دا و لە شاری تەورێزیش وێنەی خومەینی بنیاتنەری رێژیمی ئێرانیان شێواند.

ئەم خۆپیشاندانانە لە كاتێكدا ئەنجام دەدرێت كە چەند رۆژ پێش ئێستا بەرپرسانی رێژیمی ئێران رایانگەیاندبوو توانیویانە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەكان کۆنترۆڵ بکەن و كۆتاییان پێ بێنن.

لە ئەنجامی ئەو خوپیشاندانانەی كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە شارە جیاجیاكانی ئێران لەدژی رێژیم ئەنجام دراوە و بەپێی ئامارەكانی خودی رێژیم، نزیكەی چوار هەزار كەس گیراون کە تا ئێستا چەندین كەسیان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە و چارەنووسی هەزاران كەسی دیكەش نادیارە.

18/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان