بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر گوندی قولی قولی سەر بەشاری گیلان غەربی پارێزگای کرماشان و چوار چالاکی مەدەنییان بە ناوەکانی (مێهدی بابایی، غەفوور خوسرەوی، ئیسماعیل شەکەری و فەرشاد ڕەحمەتی) دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەم چوار چالاکە کوردە بەشداری لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان ڕاگەیەندراوە.
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بنەماڵەی گیراوەکان چەندین جار سەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان لە سەر چارەنووسی ڕۆڵەکانیان پێ ندراوەتەوە.
٢٣/١٢/٢٠١٧