فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان شتومەك بۆ ٣٨ وڵاتی دنیا هەناردە دەكات و زۆرینەی ئەو هەناردەیەش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانە.

خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەكانی پارێزگای كرماشان ئاشكرای كرد، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بایی یەك ملیار و ٢٦٢ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار دۆلار شتومەك بە كێشی دوو ملیۆن و ٨٩٢ هەزار و ٨٧٦ تۆن لە گومرگ و بازاڕچە مەرزییەكانی پارێزگای كرماشانەوە هەناردە كراون و بەگشتی بەراورد بە ساڵی رابردوو ١% زیادی كردووە.

ئەو باسی لەوە كرد كە بە قەبارەی ٥٩٥ ملیۆن و ٣٣ هەزار و ٣١ دۆلار بە كێشی یەك ملیۆن و ٦٩٠ هەزا و ٧٤٣ تۆن لە دەروازەكانی خوسرەوی، پەروێزخان و پاوەوە هەناردە كراوە.

بەگوێرەی "ئیرنا" گومرگەكانی تری ئەو پارێزگایە بە قەبارەی ٦٦٧ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٥٧٧ دۆلار شتومەك بە كێشی ٢٠٢ هەزار و ١٣٢ تۆنی بۆ دەرەوە هەناردە كردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو لە كێشدا بە رێژەی ١١% و لە بەهای بازرگانیش بە رێژەی ٣% زیادی كردووە.

زۆربەی ئەو شتومەكانەی لە پارێزگاكەوە هەناردە كراون، كاشی، پێداویستی ناو ماڵ، پەتاتە، قاپ و قاجاخ و هەندێك پێداویستی تر لە خۆ دەگرن. بە بۆچوونی ئە بەرپرسەی كرماشان شتومەكیان هەناردەی ٣٨ وڵاتی دنیا كردووە.

پارێزگای كرماشان ٣٧١ كیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و جگە لە دەروازەیەكی نێودەوڵەتی، شەش دەروازەی فەرمی تری هەیە و ساڵانە سەرووی نیوەی هەناردەی ئەو پارێزگایە لە پێداویستی ناپیترۆڵی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت.

23/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان