فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران پێکرا.

بەپێی هەواڵی  ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١ی نیوەشەوی ١ی بەفرانبار، تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە گوندی "زەڵی" سەر بە شاری بانە، بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی"عادڵ محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "سیاومە"ی لێ کەوتەوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری بانە کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری دیکەی کورد، خەڵکی گوندەکانی "برۆێشکانێ" و" کێلێ"ی شاری بانە بە ناوەکانی "مێهدی ئەحمەدپوور" و "کارساز عەزیزی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکران و ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری بانە کرا.

تەقە لە کۆڵبەرانی کورد لە حاڵێک دایە، کە چەند ڕۆژ پێش عەبدوڵڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆی ئێران باسی لە قەدەغە کردنی پیشەی کۆڵبەریی لە ئێران کردبوو. ناوبراو ڕایگەیاندبوو: بەپێی یاسای پەسەندکراوی دەوڵەتیی، کۆڵبەری لە ئێران قەدەغەیە و هیچ کەسێک بۆی نییە کاری کۆڵبەری ئەنجام بدات، بەڵام ئەو بەرپرسە حکوومەتییە پاش ئەم لێدوانە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیەندراوەکانی حکوومەتیی ڕایگەیاند: "ئێمە نەمانگوت کۆڵبەری قەدەغەیە، بەڵکوو گوتمان: کاری کۆڵبەریی ڕێکخستنی "سازماندهی"، بۆ دەکەین".

23/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان