بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەری فۆكس نیوزی ئەمریكی، لەدوای نەمانی داعش لە عێراق، ئهمریكا ترسی له حهشدی شهعبی ههیه و بەشێك لەو گروپەكانهی حەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن مەترسین لەسەر ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "ھەرچەندە بەشێك لە گروپەكانی حەشدی شەعبی مووچە لە حكومەتی بەغدا وەردەگرن، بەڵام تاكو ئێستاش نزیكەی 50 ھەزار چەكدار نەخراونەتەسەر لیستی مووچەی حكومەت، ترسی ئەوە ھەیە ھێرش بكەنە سەر سەربازانی ئەمریكا.
ھەروەھا لە راپۆرتەكەی فۆكس نیوزدا چاوپێكەوتنی چەند سەركردە و چەكداری گروپەكانی حەشدی شەعبی لەخۆگرتووە، كە ھەندێكییان داوای دەرچوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەكەن، ئەگەرنا دەكرێنە ئامانجی ھێرشەكانیان.
23/12/2017