فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی پیرانشار ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد لە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە سختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، دوانێوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “مستەفا خزری” کوڕی ڕەحمان تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “کەوپەڕ”ی سەربە شاری پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی”کانی خوا” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانە ناوەندێکی دەرمانی لە شاری مەهاباد کراوە.

هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکان کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی خزری کردووە، کە نابێ ئەو ڕووداوە لە ڕاگەیەندراوەکاندا بڵاو بکرێتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، شەوی ٢٦ی سەرماوەز، هێزە ئینتزامییەکان لە گوندی “بێتووش” سەربە شاری سەردەشت، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک کاسبکارو کۆڵبەری کوردی ئەو ناوچەیە کرد، کە لە ئاکامدا ٢ کاسبکاری کورد، بە ناوەکانی “عوسمان ئەحمەدی” کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن ٢٠ ساڵ و “محەممەد بەهرامی” کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٢٢ ساڵ و خێزاندار گیانیان لە دەست دا.

21/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان