بە پێی هەواڵەكان لە بەرنامەی بوودجەی حكوومەتی رووحانی بۆ ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا، نرخی بەنزین و سووتەمەنی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بە شێوەیەك كە نرخی هەر لیترێك بەنزین دەگاتە ١٥٠٠ تمەن.دەنگۆی چوونە سەرەوەی نرخی سووتەمەنی بەم شێوەیە ناڕەزایەتی ناوخۆیی لێ كەوتۆتەوە.
هەر لەم پەیوەندەدا، حەسەن رووحانی سەرك كۆماری، كۆماری ئیسلامی دەڵێت:" بردنە سەرەوەی نرخی سووتەمەنی بە مەبەستی خولقاندنی دەرفەتی كارە ."
ژمارەیەك لە شارەزایان ئەم وتانەی رووحانی وەك تەنزێك دەبینن و باس لەوە دەكەن كۆماری ئیسلامی بۆ داپۆشین و قەرەبوو كردنەوەی ئەو شكستە ئابوورییەی تووشی هاتووە، گوشاری خستۆتە سەر خەڵك و لەم ڕێگاوە دەیهەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە كە لەڕاستییدا تەنها خەڵك زەرەرمەندی ئەم سیاسەتەی حكوومەتن.
21/12/2017