فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ به‌دواداچوونی وردی تێداكراوه‌، هه‌زاران چه‌كداری داعش كه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له‌ سووریا و عێراق رایانكردووه‌، چوونه‌ته‌ ناو خاكی توركیا و ئاسانكاریان بۆكراوه‌و له‌ ئاستی میللیشدا باوه‌شیان بۆكراوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵی سكای نیووزی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "چه‌كداره‌كان خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی جۆراوجۆرن و له‌م دواییانه‌دا چوونه‌ته‌ توركیا و له‌و ده‌رگایه‌ی هاتنه‌ عێراق و سووریا هه‌ر له‌و ده‌رگایه‌شه‌وه‌ رۆیشتوونه‌ته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، له‌وكاته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن، زۆرینه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له‌ عێراق و سووریا كوژراون، به‌ڵام قاچاغچییه‌كان و ئه‌و تۆڕانه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن".

قاچاغچییه‌كان به‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "BuzzFeed"ـی ئه‌مریكیان گوتووه‌: "ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان توانیوویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه‌‌ توركیا".

هه‌روه‌ها له‌ توركیاشه‌وه‌ چه‌كداره‌كان توانیوویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و رێگانه‌ی كه‌ كۆچه‌ره‌كان لێیه‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌ ئه‌وروپا و ئاسیا، هه‌مان ئه‌و رێگانه‌ی كاتێك بۆ شه‌ڕكردن له‌ رێزی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ لێیه‌وه‌ هاتن و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ روویانكرده‌ عێراق و سووریا و به‌ "خاكی خه‌لافه‌ت" ناویان ده‌برد، ئێستا به‌و رێگانه‌دا ده‌ڕۆنه‌وه‌".

پیاوێك كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی سنوورییه‌ له‌ توركیا ده‌ڵێت: "شارۆچكه‌كه‌مان بووه‌ته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ هاتنی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا 12 چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی داعش لێره‌وه‌ تێپه‌ڕێوون".

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ ناوی نه‌بردووه‌ گوتوویه‌تی: "زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كان مانه‌وه‌ له‌ توركیا هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیشیان پاره‌ ده‌ده‌نه‌ قاچاغچییه‌كان و به‌ رێگای ده‌ریاوه‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ یۆنان".

پیاوێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "پێشوازیمان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی داعش و خێزانه‌كانیان كردووه‌، ئه‌وان به‌ زمانی جیاواز قسه‌ ده‌كه‌ن، به‌ درێژایی سنوور دزه‌ده‌كه‌نه‌ ناو توركیا".

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی سوورییه‌ ده‌ڵێت "عێراقی و سوورییه‌كان كه‌سانێك به‌ قاچاغی دێنن كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ناكه‌ن".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت له‌سه‌ر رێبازی داعش بمێننه‌وه‌، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان له‌ به‌رده‌سته‌ تا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانن عێراق و سووریا جێبهیڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی".

"BuzzFeed" له‌ زاری به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه‌ نوسیوویه‌تی "ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵاتن و قاچاغیكردنه‌ هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی ھێشتنه‌وه‌ی داعش بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ربگرێت، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن شێوه‌ی چالاكییه‌كانی داهاتوویان دیاری بكه‌ن، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رووبه‌ره‌ فراوانه‌ خاكه‌ی له‌ عێراق و سووریا خستبوویانه‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، له‌ ده‌ستیانچووه‌".

21/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان