میلیشیای حوسییەکانی یەمەن مووشەکێکی دروستکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی پایتەختی سعودیە دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، مووشەکەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 19/12/2017 لە یەمەنەوە ئاراستەی شاری ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە، کراوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، مووشەکەکە ئێرانییە و لەلایەن هێزی هاوپەیمانیی عەرەبی بەرپەرچدراوەتەوە و لە ئاسماندا تێکشکێندراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەر سعودیە و خەڵکی ریاز بکەوێت.
پێشتریش جارێکی دیکە وسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی ریاز کردووە.
21/12/2017