فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حکوومەتیی ئیسلامیی ئێران لە بڕیارنامەیەکدا، کە لەلایەن دەوڵەتی کاناداوە پێشنیار کرابوو، جارێکی دیکە بە لە ژێر پێنانی مافی هاووڵاتییان لەو وڵاتە مەحکووم کرا.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران لە هەمبەڕ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکوومەتی ئێران، بە ٨١دەنگی ئەرێنی، ٣٠ دەنگی نەرێنی و ٧٠ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد.

حەسەن نایەب هاشم لە توییتی تایبەتی خۆیدا نووسیوویەتی: ئەو بڕیارنامەیە، بە "دەنگی زۆر بەرز" لە ساڵۆنی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن وڵاتی کاناداوە پێشنیار کراوە و نوێنەری دەوڵەتی سووریە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامەیە لە دژی ئێران، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، توئیتی "سیاسەتی دەرەوەی کانادا" بە ئاماژە کردن بە دەنگی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو بڕیارنامە ڕایگەیاندووە، کە وڵاتی کانادا پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات.

ئەو کۆمیتەیە هەروەها نیگەرانی خۆی لە هەمبەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران، بارودۆخی نالەباری زیندانییەکان، ئازار و ئەشکەنجە و دەستبەسەرییە خۆسەرییەکان دەربڕیوە.

21/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان