فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاماری کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە هەڵکشانە دایە و هەواڵدەرییەکانیە حکوومەتیەکانیش ماوە بە ماوە ئاماری زیاتر لە بارەی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییان لەو ڕووداوە ئاشکرا دەکەن.

ڕۆژنامەی "قانون" لە زمانی پزیشکی یاسایی ئێرانە، دوایین ئاماری کوژراوەکانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشانی بە ٥٠٥ هاووڵاتیی بڵاو کردەوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە پێشتر هەواڵدەرییە فەرمییەکانی حکوومەتیی ئاماری گیان‌ لەدەستداوانی ئەو پارێزگایەیان بە ٤٣٧ کەس ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمیتەی گەڕان و پشکنین، بە ناساندن و دۆزینەوەی تەرمی ٢١ کەسی دیکە، ئاماری گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانی، گەیاندە ٥٠٥ کەس، هەروەها کەسێکیش بە بێ‌ناونیشان ڕاگەیاندراوە.

ئاماری جیاکاری گیان لەدەستداوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بەم چەشنە ڕاگەیەندرابوو:

سەرپێڵ و زەهاو؛ ٤٤٦ کەس بە ناونیشان و کەسێکیش بێ‌ناونیشان. شاری کرند ١٩ کەس، قەسری شیرین ١٦ کەس، سەلاسی باوەجانی ١٤ کەس، کرماشان ١ کەس، تازاوا ١ کەس، ئەزگەڵە ٦ کەس، شائاباد ١ کەس بە ناونیشان و کەسێکیش بێ‌ناونیشان .

پێشتر، بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی یاسایی ئێران شارەکانی سەرپێڵ و زەهاو ٣٨٤ کەس، داڵاهۆ ١٤ کەس، قەسری شیرین ١٦ کەس، ئەزگەڵە ٦ کەس کرماشان و تازاواش ١ کەس گیانیان لە دەست داوە؛ و هەروەها دوو کەسی دیکەش بێ‌ناونیشان ڕاگەیاندووە.

هەرچەند چەواشەکاری و بەمیدیایی نەکردنی ئاماری کوژراوەکان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتیی زۆر لەوە زیاترە کە ماوە بە ماوە باسی لێوە دەکرێت و بەپێی هێندێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان بە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.

30/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان