فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە درێژەدان بە سەرکوتی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی گرت.

 ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ "ڕۆژی جیهانی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ"، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژدان بە سەرکوتی ژنانی دادکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی گرت.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە جیهانییە ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرکوتە هەڵسووکەتی توندی لە گەڵ ژنان و حیجابی زۆرەملیش دەگرێتەوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە ئەم گرووپە لە چالاکان، خوازیاری ڕێزگرتن لە مافی قسەکردن، دین و بیروباوەڕی ژنانن کە حیجابی زۆرەملی پێشێل دەکەن.

ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی زۆربەی کات لە "الفاظ" گەلێک وەک "لەش فرۆش" ،"لەڕێ دەرچوو" و "گەندە" بۆ سووکایەتی کردن بە ژنان، کەڵک وەردەگرن.

ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت: داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بە ڕاشکاوانە لەگەڵ حیجابی زۆرەملی دژایەتی دەکەن و تۆمەتباریان دەکەن بە سووکایەتی کردن بە ئیسلام" و هەڕەشەی سزای قورس، لە زیندان هەتا ئێعدامیان لێدەکەن کە ئەم ڕێکخراوە دژایەتی کردووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاندووە کە: لە کەڵکوەرگرتن لە ئەدەبیاتی جینسی بێ ڕیزی کردن و دووبەرەکی نانەوە بە نسبەت ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ خۆببوێرن و یاسا و ڕێسا هەڵاواردنەییەکان بە تایبەت ماددەی ٦٣٨ یاسای سزای حکوومەتی ئیسلامی سەربارەت بە حیجابی زۆرەملی هەڵوەشێننەوە.

30/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان