فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یاتر لە چوار هەزار چالاکڤانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی داوا دەکەن حکومەتی ئێران بودجەی دیاریکراو بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە کرماشان زیادبکات و قەرەبووی گەشەنەکردوویی ئەو ناوچانە بکاتەوە.

چوار هەزار و 522 کەس لە چالاکڤانان و خۆبەخشانی رۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی ئێران، کە بەشێکیان لە کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشاندا بەشدار بوون، نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی سەرۆککۆماری ئێران کرد.

لە نامەکەدا هاتووە، ئەو بڕە پارە دیاریکراوەی کە بەشێوەی بێبەرامبەر و قەرز بڕیارە بدرێتە زیانلێکەوتووان، بەشی ئەوە ناکات کە خانووەکانیانی پێ دروستبکەنەوە. دەشڵێن ئەگەر بتوانن خانووی پێ دروستبکەنەوە، ماڵەکانیان دووبارە ستاندارد نابێ و لە بەرامبەر بوومەلەرزە خۆڕاناگرێت.

بەگوتەی ئەو چالاکڤانانە، ئەگەر حکومەت بە قەرز پارەی دروستکردنەوەی خانووەکانیان بدات بە زیانلێکەوتووان، ئەوان بەهۆی کەمی داهات و نەبوونی کار، لە گەڕاندنەوەی قەرزەکان تووشی کێشە دەبن.

ئەوان هەروەها دەڵێن، حکومەتی ئێران پێویستە بەر لە خەرجکردنی پارە لە عێراق، لوبنان، سووریا و فەڵەستین، بەپێی دەستوور شوێنی ژیانی پێویست بۆ خەڵکی ئێران دابینبکات.

30/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان