فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیندانییەکی سیاسی کورد، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوازرا.

هەواڵدەریی کوردپا، ڕامین حوسێن‌پەناهی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوازراوە و هەنووکە لەو شوێنە لە زیندان دایه.

ئەمجەد حوسێن‌پەناهی برای ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە ڕایگەیاندووە: "قەرار بوو حەوتووی ڕابردوو ڕامین بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوازرێت، بەڵام وێدەچێت ئیتلاعاتی سپا دژایەتی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕامین هیچ کات بۆ زیندانی ناوەندیی ڕاناگوازرێت کە ئەوەش خۆی پێچەوانەی یاسایه و وەک ئەشکەنجە لە قەڵەم دەدرێت. ناوبراو دەڵێت: "پەروەندەی ناوبراو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنه بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی دایه و کەسیش ئیزنی نییه ئاگاداری ڕەوتی ئەو پەروەندەیە بێت".

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، دوای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان ئیتلاعاتی ئیزنی پێ نەدان لەگەڵ ڕامین چاوپێکەوتنیان هەبێت. ڕامین حوسێن‌پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە دەسبەسەر کرا.

28/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان