فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

١٥١ کرێکاری خەدەماتی شارەداری شاری مەریوان بەبێ ئاگاداری پێشوەخت لە سەر کارەکەیان دەرکران و چوونە ڕیزی بێکارەکانەوە.

هەواڵدەریی کوردپا، شارەداری شاری مەریوان لە بریارێکدا هەوڵی وەدەرنانی ١٥١کرێکاری خەدەماتی ئەو شارەیان دا.
ژمارەیەکی دیکە لە کرێکارانی ئەم شارەدارییە کە پێشینەی چەند ساڵ کاریان هەیە، بڕیارە لە سەر کارەکانیان دەربکرێن.

شارەداری بەبێ ئاگاداری پێشوو و لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونەوە هەوڵی وەدەرنانی کرێکارانی خەدەماتی ئەو شارەی داوە و هۆکاری لابردنیانی بۆ قەرزداربوون و نەبوونی پارەی کرێکاران گەڕاندووەتەوە.

 وەردەرنانی کرێکاران لە کاتێکدایە کە چەندین مانگە حەقدەستی کرێکاران نەدراوە.

ڕەزبەری ئەمساڵ، ئەسعەد شیخ عەتاری، بەرپرسی شۆرای شاری مەریوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی پارەی کرێکارانی شارەداری نەدراوە، ڕایگەیاندبوو: هۆکاری نەدانی پارەی چەند مانگی کرێکارانی شارەداری بۆ کەمی پارەی تەرخانکراو و ئەم کێشەیەش بۆ هەڵسوکەوتی شارەداری و شۆرای شاری پێشووی مەریوان گەڕاندەوە؛ ناوبراو ڕێژەی قەرزداربوونی شارەداری مەریوانی بۆ ٣٠ میلیارد تمەن یان زیاتر خەمڵاندبوو.

28/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان