فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی کورد کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناوی "محەممەد شەریف جەلالی" لە ئەنجامی ڕاودوونان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی ڕابردوو دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی حکوومەتی و لە کاتی ڕاودوونانیدا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە لای سەر و ملیەوە بە سەختی بریندار دەبێت.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە مانگی ژانوویە هەتا مانگی ئۆکتوبر ١٧٧ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، بەربوونەوە، هەرەسی ڕنوو، سەرمابردووی، جەڵتەی دڵ و ڕووداوی هاتووچۆ کوژراو و بریندار بوون.

8/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان