فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند "ئێران دەستبەجێ و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵام دەداتەوە ئەگەر شوێنە ئەتۆمییەکانی هێرشییان بکرێتە سەر و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا."

عەباس عەراقچی وتی ئەگەر ئەمەریکا و ئیسڕائیل هێرشێکی سەربازیی بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەوا ئەوە " یەکێک دەبێت لە گەورەترین هەڵەکانی ئەمەریکا."

خاوەن بڕیارەکان لە ئێران نیگەرانن لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو پشتئەستوور بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی و توندکردنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر پیشەسازی نەوتی ئێران.

ئەو نیگەرانییانە و نیگەرانییەکانیش سەبارەت بە زیادبوونی تووڕەیی لە ناوخۆی ئێراندا لەسەر هەلومەرجە ئابوورییەکەی وڵاتەکە، ڕەنگە تاران ناچار بکات گفتوگۆ بکات لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپدا سەبارەت بە چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.

عەراقچی پێشنیاری ئەوەی کرد ئەمەریکا دەتوانێت وەکو یەکەم هەنگاو بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان دوو وڵاتەکەدا سەرمایە سڕکراوەکانی ئەمەریکا ئازاد بکات.

عەراقچی وتی " سەرمایەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە سڕکراون و بەڵێنەکانی پێشووتریشی بۆ ئازادکردنی ئەو سەرمایانە جێبەجێ نەکردووە. ئەم شتانە دەتوانرێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکاوە ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی متمانە لە نێوانماندا دروست ببێتەوە."

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی ئێستا و ئەو کاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا. لە بەرامبەر ئەوەدا ئێران بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێککەوتنەکەدا پشتگوێ خست و پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد. مەبەست لە ڕێککەوتنەکە سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو لە بەرامبەر لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئەو وڵاتەدا.

سەرۆک ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا پەیڕەویی سیاسەتی " ئەوپەڕی فشاری " دەکرد دژی ئێران، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی تاران ناچار بکات گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

٤/٢/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان