دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرابوو، تێكشكێنرا و خرایه خواره‌وه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکشەم ڕێكه‌وتی 31ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن میلیشیا له‌یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه چه‌ندان درۆنی بۆمبڕێژكراوی تر ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراون كه بنکەیه‌كی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی تێدایه.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردووش درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی بارەگایەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری پیرمام له شاری هەولێر كرا، حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه كه په‌لاماره‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و تەنیا زیانی ماددی لێ كەوتەوە.
31/12/2023