فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران ڕۆژی یەکشەممە داوای ئاگربەستیان لە غەززە کرد و ڕایانگەیاند کە دەبێت هاوکاریی بەپەلە بۆ خەڵکی سڤیلی ناوچەکە دابین بکرێت.

ڕووسیا ڕایگەیاند؛ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر داوای تاران قسەی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "له میانەی وتووێژەکەدا سەنگی خراوەتە سەر دۆخی ئێستای ناوچەکانی شەڕ و ململانێی نێوان حەماس و ئیسرائیل."

هەروەها "نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە کەرتی غەززە." و وتیشی جەخت کرایەوە لەسەر "پێویستی ئاگربەست و هاوکاری دەستبەجێ بۆ دانیشتوانی مەدەنی زیانلێکەوتوو لە غەززە."

ڕووسیا کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، حەماس و زلهێزە گەورەکانی عەرەبی و هەروەها لەگەڵ فەلەستینییەکان و لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، چەندین جار ئەمەریکا و ڕۆژئاوای بەوە تۆمەتبار کردووە کە پێویستی فەلەستینییەکان بۆ بوون بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی 1967دا پشتگوێ دەخەن.

21/11/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان