فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی،28ی مانگی دە لە نامەیەکدا بۆ مایک جانسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاماژەدان بە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر دامەزراوەکانی پەیوەست بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند و گوتی "ئەمەریکا ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر" لە پەیوەند بە هێرشی گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سوریا.

هەروەها گوتەبێژی کۆشکی سپیش ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکی دەگمەندا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، هۆشداری داوە بە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەو گرووپانە بۆ سەر کارمەندان و هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

جان کێربی لە وەڵامی پەیامنێرێک لەبارەی شێوازی ناردنی پەیامەکەی بایدن گوتی " تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە پەیامێکی ڕاستەوخۆ نێردراوە."

لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی دە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گروپە فەڵەستینییەکان لە غەززە، هێزە ئەمەریکاییە جێگیرەکان لە عێراق و سووریا چەندین جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانج.

جۆو بایدن لەم هەفتەیەدا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئێران یان بریکارەکانی بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واشنتن کاردانەوە و وەڵامی یەکلاکەرەوەی دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی " ئێمە هێزی سەربازیمان لە ناوچەکەدا هەیە لەوەتای یازدەی سەپتێمبەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستان و ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەیان، بوونمان لەو ناوچەیەدا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ئیسڕائیلەوە. ئاگاهیدانەکەم بە ئایەتوڵا، سەبارەت بەوەیە ئەگەر بەردەوام بن لە جموجۆڵەکانیان دژی ئەو هێزانەمان، ئەوا وەڵام دەدرێنەوە و پێویستیشە خۆیان بۆ ئەو وەڵامە ئامادە بکەن؛ ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسڕائیلەوە نییە."

هەر لەم چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ڕایگەیاند و گوتی " ئەمەریکا قەیرانی ناوێت لەگەڵ ئێراندا و ناشمانەوێت ئەم شەڕە فراوانتر بێت. بەڵام ئەگەر ئێران یان ئەوانەی سەر بە ئێرانن هێرش بکەنە سەر هێزەکانمان؛ ئەوا ئەو هەڵەیە مەکەن و ئێمە بەرگری لە خەڵکی خۆمان دەکەین و بە خێرایی و یەکلاکەرەوەش بەرگری لە ئاسایشی خۆمان دەکەین."

هەروەها ژەنەراڵ وێسلی کلارک سەرکردەی پێشووی هاوبەندی باڵای هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران گوتی "کە دەڵێین ئیتر بەسە، ئەوە واتە بەس. ئەمەریکا و ئێمەش بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە بەسە ئیتر و ئەو ڕەفتارانە ڕابگرە. بەڵام ئایەتوڵاکان لەوە ناچیت بە نیازبن ئەو کارانەیان ڕابگرن."

ئەو ژەنەراڵەی پێشووی ئەمەریکا گوتیشی " ئێران لە ڕێی پاسداران و هێزی قودس و هەروەها کاراکتەرەکانی تریشیانەوە هەوڵی قوڵکردنەوەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن؛ ئێران شەڕی دەوێت، دەیەوێت خەڵک بکوژرێن؛ هەرگیزیش لە خەمی فەڵەستینییەکاندا نییە؛ ئەوەتا حەماس خەڵکی غەززەی بە بارمتە گرتووە و ڕێگەکانیشی داخستووە و خەڵکی کردۆتە قەڵغانی مرۆیی، ئەم هەموو تاوانانەی حەماس دەیانکات، بە پشتیوانی و بە ڕێنومایی ئێرانە."

یاسادانەرانی ئەمەریکا لە هەردوو حزبی کۆماری و دیموکرات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار داوایان لە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن کردووە سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و ڕێگری لە فروشتنی نەوتی ئەو وڵاتە بکات.

سیناتۆر ڕۆبەرت مێنێندز لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی ئەمەریکا سەبارەت بە کاریگەری سزاکان بۆ سەر ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند و گوتی "پێویستە ئەمەریکا ڕێبەرایەتی هاوپەیمانێتییەکی جیهانیی بکات تا بگەینە بەرەنجامی بە نێونەتەوەیی کردنی سزاکانی خستماننەتە سەر ئێران؛ هەروەهاش درێژکردنەوەی وادەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی و چەکی ئێران. جا ئەگەر لەلایەن ڕوسیا و وڵاتی چینیشەوە ڤیتۆ کرا، ئەوا وڵاتان دەتوانن سزای خۆیان بەسەر بەرنامە لەشکرییەکانی ئێراندا بسەپێنن تا بەردەوام کاریگەرییان هەبێت لەسەر ڕێگەگرتن لە هەر بوژاندنەوەیەکی ئابوریانەی ئێران. ئەگەر ئەوەمان کرد، ئەوا دەتوانین وەرچەرخان لە ڕووداوەکاندا دروست بکەین."

پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا وایکردووە هێزەکانی ئەمەریکا هەمیشە لە ئامادەباشیدا بن و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگەیاند سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر چەشنە هێرش و مەترسییەک بۆ سەر هێزەکانی لە ناوچەکەدا.

کاربەدەستانی باڵای ئەمەریکا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هیچ بەڵگەیەکیان بۆ تێوەگلانی کۆماری ئیسلامی لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل نەدۆزیوەتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بە هۆی هاوکارییە درێژخایەنەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ حەماس، وەک هاوبەشێکی ئەو هێرشانە ناوی دەبەن.

29/10/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان