فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌هۆی درێژەکێشانی شەرێ نێوان غەززە و ئیسرائیل و بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌؛ داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كرێت
ڕووسیا و ئیمارات، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێرشی سەر نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی لە غەززە.
ئیمارات لە پەیامێکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی، بانگەوازەکەی بڵاوکردەوە کە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی وڵاتەکەیەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کردووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە دوای هێرشی سەر نەخۆشخانەکە لە غەززە، ئیمارات و ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕەوشی فەڵەستین".
نوێنەرایەتی هەمیشەیی بەڕازیل کە سەرۆکایەتی ئەم قۆناغەی ئەنجوومەنەکە دەکات، ڕایگەیاند کە گفتوگۆ کراوە لەبارەی بانگەوازەکە بۆ کۆبوونەوەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرا باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردیە سەر نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠٠ کەس.

١٨/١٠/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان