فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەڕێوەبەرایەتیی سامانە سرووشتییەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە زیاتر لە 3000 هێکتار دارستان و لەوەڕگەی پارێزگاکە سووتاوە، کە زۆربەی لە سنووری شاری مەریوان بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-10-2023، بەهزاد شەریفی، بەڕێوەبەری گشتیی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی سامانی ئاوی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 233 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئەو پارێزگایە تۆمارکراون و بە هۆیەوە 3167 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.

بە گوتەی بەهزاد شەریفی، ئەمساڵ زیاترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستان و لەوەڕگە لە سنووری شاری مەریوان تۆمار کراون، بە جۆرێک کە 65 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستان هەبووە و 1598 دارستان سووتاوە، هەروەها شەش رووداوی ئاگرکەوتنەوەی لەوەڕگە لە سنووری شارەکە هەبووە و 51 هێکتار سووتاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، لە شاری بانە 58 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 178 هێکتار دارستان و 3.5 هێکتار لەوەڕگە، لە شاری سەوڵاوا 32 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 205 هێکتار دارستان و 67 هێکتار لەوەڕگە، لە سنە 9 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 248 هێکتار لەوڕگە و 25 هیكتار دارستان، لە سەقز 28 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 508 هێکتار دارستان و لەوەڕگە، لە شاری قوروە 4 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 41 هێکتار لەوەڕگە تۆمار کراون.

بەهزاد شەریفی هەروەها رایگەیاند، لە شاری بیجار 2 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 12 هێکتار لەوەڕگە، لە کامیاران 15 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 33 هێکتار دارستان و 118 هێکتار لەوەڕگە، هەروەها لە شاری دیواندەرە 7 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 43 هێکتار لەوەڕگە و لە دێگۆلان 7 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی 36 هێکتار دارستان و لەوەڕگە تۆمارکراون.

١٨/١٠/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان