فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە لێدوانێکی‌دا بۆ باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی، ناڕەزایەتی خۆی لە "ئاسایی" بوونەوەی پێوەندیی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ۱۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۲، لە کۆ بوونەوەێ باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی وتی "قوماری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان" لەگەڵ ئیسرائیل "دۆڕانێکی سەراسەرییە" و "ئیسرائیل دەڕوات."

ئەم بانگەشەیە له حاڵێک‌دا هاتووەتە ئاراوە کە پڕۆسەی ئاسایی کردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە. سعوودیا بۆ ماوەی حەوتوویەک میوانداری دووهەمین وەزیری ئیسرائیلە و ئەمریکا بە دوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ڕیاز و تێلاڤیڤە.

عەلی خامنەیی لە درێژەی قسەکانی‌دا وتی "بۆچوونی یەکلاکەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە ئەو حکوومەتانەی قوماری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی سەهیونیستیان کردۆتە مۆدێلی کاری خۆیان زەرەر دەکەن، دۆڕان چاوەڕێیان دەکات؛ هەڵە دەکەن. بە وتەی ئەورووپییەکان گرەو لەسەر ئەسپی دۆراو دەکەن."

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە "ڕژیمی سەهیونیستی" ئیسرائیل ناودێر دەکات. ئەم هەڵوێستەی عەلی خامنەیی دوای ئەوە هاتۆتەوە ئاراوە کە سعودیا لە پرۆسەی ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دایە و "جۆن کێربی" وتەبێژی شورای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ٧ی ڕەزبەر ڕایگەیاند کە "چوارچێوەیەکی بنەڕەتی" بۆ ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و سعوودیا بەرهەمهێنراوە.

خامنەیی جەختی کردۆتەوە کە نێهزەتی فەلەستین "زیندووتر" لە جارانە. ئەو بە وەبیرهێنانەوەی وتەکانی ئایەتوڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، بە "شێرپەنجە" وەسفی ئیسرائیلی کرد کە "لە لایەن هێزە فەلەستینییەکان و هێزەکانی بەرگری لە ناوچەکە ڕیشەکێش دەکرێت."

هەروەها ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وتی ئیسرائیل نەک تەنیا لەگەڵ ئێران، بەڵکوو "کینەی لە میسر، عێراق و سووریا" هەیە و "دڵخۆش نییە لە وڵاتانی دەورووبەری."

١٠/٦/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان