فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناوەندیی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، رایگەیاند، ئەمڕۆ توركیا 21 شوێنی بۆردومان كردون كە زۆربەیان پێگەی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری بون و لە ئەنجامی هێرشەكانیشدا 11 كەس شەهیدبون و 10 كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندیی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێرشەكانی توركیا، ئەمڕۆ بەردەوامیان هەبو بۆ سەر ناوچەكانمان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراون و كە لەو بۆردومانانەدا ژێرخانی ئابوریی ناوچەكەو دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان و شوێنەكانی نیشتەجێبون كرانە ئامانج و بونە هۆی شەهیدبون و برینداربونی هاوڵاتیانی مەدەنیش.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمڕۆ لەلایەن توركیا 10 شوێن بۆردومان كراون، كە 10یان پێگەی ژێرخانی ئابوری و 8یان شوێنی نیشتەجێبون و سیانیان پێگەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو هێرشانەدا 11 كەس شەهیدبون كە پێنج كەسیان مەدەنی و شەش كەسیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بون هەروەها 10 كەسیش برینداربون كە هەشت كەسیان مەدەنی و دوانیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو شوێنانەی كرانە ئامانجی بۆردومانەكان دەكەونە شاری حەسەكە، قامیشلۆ، تەلتەمر، كۆبانێ و شەهبا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەنێو ئەو شوێنانەی بۆردومان كراون، كارگە، كەمپی ئاوارە، چەند وێستگەیەكی كارەبا، شوێنی نیشتەجێبون، چەند كێڵگەیەكی نەوتی، پڕۆژەی ئاو هەن.

بەگوێرەی میدیاكانی رۆژائاوای كوردستان لە ئێستاشدا هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانی رۆژئاوا بەردەوامن.

١٠/٦/٢٠٢٣

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان