فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستن ڕادەگەیەنن ل ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش هاووڵاتی کورد لە شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.


بە پێی زانیارییەکان لە ڕۆژی دووشەممە 16 ی یەکی 2023 کەیوان قاسمزادە، جەلال عەلەوی، جەمال عەلەوی و مەسعود شەپهە بەبێ فەرمانی دادگا لە گوندی کۆسەکۆرێزی سەر بە شاری مهاباد دەستگیرکراون. ڕۆژێک پێش ئەوەش لە شەوی یەکشەممە ڕەسوڵ بەهمەنی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرابوو و پێشتریش ڕۆژی شەممە سەلاح مووسەوی لە شەقامی مەنبەعی مهاباد دەستگیرکرابوو.

بە پێی دواین ئاماری ئاژانسی هرانا کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی نێو ئێران دەبەستێت، لە میانەی نارەزایەتییەکانی سەرانسەری ئێراندا نزیکەی 19 هەزار کەس لە سەرانسەری ئێراندا دەستگیرکراون.

شەپۆلێکی سەرتاسەری نارەزایی دەربڕین لە ئێراندا لە 16 ی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ژینا ئەمینی. ئەم شەپۆلی ناڕەزیی دەربڕینە لە ئێراندا بە "شۆڕشی ژینا" ناسراوە. لەو کاتەوەی ئەو شۆڕشە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دیواندەرە دەستیپێکرد چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ چەندین جار هۆشداری ئەوەیان داوە کە سەرکوتکردنەکان و بڵاوکردنەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردستانیەکانی ئێران زیاتر پەرەی سەندووە.

١٨/١/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان