هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٢ هاوڵاتی دیکەیان لە سێدارەدا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەهدی کەرەمی و سەید محەمەد حسێنیان لەسێدارەدا، کە بە بیانووی بەشداریکردن لەو خۆپیشاندانانەی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکردبوو، دەستگیر و سزادرابوون.
لەدوای دەستپێکردنی ئەو خۆپیشاندانانەوە لە ١٦ی سێپتامبەر ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ٤ خۆپیشاندەر لە سێدارە دراون.
پێشتریش هەر یەک لە موحسین شکاری و مەجید رەزا رەهنەوەرد لەسێدارە درابوون.
سەرهەڵدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئێران بەردەوامە، لەم سەرهەڵدانەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
١٠/١/٢٠٢٣