فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە زانکۆی ورمێ 50 خوێندکار بەهۆی خۆپێشاندانەکانەوە لە خوێندن بێبەشکراون و رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە زانکۆ. هاوکات 50 هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشاریش لە زیندانی شاری نەغەدەدا راگیراون و چارەنووسیان نادیارە.

رۆژنامەی شەرق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەگشتی 50 خوێندکاری زانکۆی ورمێ رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە زانکۆ و بەرپرسانی زانکۆکەش بەدواداچوونێکی ئەوتۆیان بۆ کێشەی ئەو قوتابییانە نەکردووە، تەنیا تەلەفۆنیان بۆ چەند کەسیان کردووە و پێیانگوتراوە نووسراوێک بۆ بەرگری لە خۆیان بنووسن.

دوو هەفتە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، وەک زۆر لە زانکۆکانی دیکە، لە زانکۆی ورمێش خۆپێشاندان کرا، بەڵام زانکۆ و تەنانەت دامەزراوە ئەمنییەکانیش هەڕەشەیان لە خوێندکارەکان کرد. پەیوەندییان بە هەندێ لە خوێندکارەکان و کەسوکاریان کردبوو کە نابێت بەشداریی لە ناڕەزایەتیدا بکەن.

بەڵام نزیکەی 4 هەفتە دواتر دیسان لەو زانکۆیەدا خۆپێشاندان کرا و زانکۆ هەڵسوکەوتی تووندی لەگەڵ خوێندکارە ناڕازییەکاندا کرد. بەشی ئەمنیی زانکۆ دەستی بە بانگکردن و سزادانی خوێندکارە خۆپێشاندەرەکان کرد. دواتر خوێندکارەکان بۆ پشتیوانی لە خوێندکارە بانگکراوەکان، خۆپێشاندانیان کرد.

ئاژانسی هەواڵی کوردپاش بڵاوی کردووەتەوە، 50 هاونیشتمانی دەستگیراوی خەڵکی پیرانشار، لە زیندانی نەغەدەدا راگیراون و بارودۆخیان ناڕوونە.

بەپێی ئەو هەواڵە، داواکاری پیرانشار و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، دژی ئازادکردنی ئەو کەسانەی بە دانانی بارمتەش، بوون. ئەوان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییانەی پیرانشاردا دەستبەسەر کراون.

٥/١/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان