فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاجانی دوابەدوای بانگکردنی باڵیۆزی ئێران لە ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئێران دەبێت لە سێدارەدان و سزادانی خۆپیشاندەران ڕابگرێت و کراوە بێت بە ڕووی گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا.

تاجانی وتی سەپاندنی سزای مەرگ دژی ئەو کەسانەی کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن یاخود ئەو ئافرەتانەی کە ڕەتی دەکەنەوە سەرپۆش بکەن شێوازە سزایەکە کە جێی قبوڵکردن نیە و زۆر ناهاوتایە.

وتی " لە هیچ شوێنێکی جیهاندا لابردنی سەرپۆش یاخود بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێک ئەو تاوانە نیە کە سزای مەرگی لێبکەوێتەوە."

بەرپرسانی ئێران بە توندی خۆپیشاندانەکانیان سەرکوت کردووە و دەڵێن پشێوییەکان لەلایەن دوژمنە بیانییەکانەوە دروست کراون.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ئێران دوو کەسی لە سێدارەدا، موحسین شیکاری تەمەن 23 ساڵ و مەجید ڕەزا ڕەهناڤاردی تەمەن 23 ساڵ. شیکاری بە تۆمەتی گرتنی شەقامێکی سەرەکی و بریندارکردنی چەکدارێکی هێزی باسیج بە چەقۆ تۆمەتبار کرا. ڕەهناڤارد بە تۆمەتی کوشتنی دوو چەکداری باسیج بە چەقۆ تۆمەتبار کرابوو.

دەزگای هەواڵی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت نزیکەی 18,500 کەس لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون. بەرپرسانی حکومەتی ئێران دەڵێن زۆربەیان ئازاد کراون.

هەروەها وتیشی تاوەکو 25 ی مانگی دوانزە 507 خۆپیشاندەر کوژراون، 69 هەرزەکارییان تێدا بووە، 66 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشیش کوژراون.

30/1/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان