فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە دەنگی لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک دا کە لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش کرابوو بۆ دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان.

ئەو بڕیارە بۆ سزادانی ئێران بۆ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ژنان بەتایبەتی بووە.

بڕیارنامەکە لە کۆی 54 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن 29 دەنگی بەدەستهێنا و هەشت ئەندام دەنگی نەخێریان دا و 16 ئەندامی دیکەش دەنگیان نەدا.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دوای دەنگدانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەرکردنی ئێران لە لیژنەکە "بڕیارێکی مێژووییە" کە "کۆدەنگیی نێودەوڵەتی پەرەسەندوو لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە تاران" نیشان دەدات.

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەر لە دەنگدان بە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند کە بەدەرکردنی ئێران "کارێکی دروستە" و ئەندامێتی تارانیشی بە "پەڵەیەکی ناشیرین لەسەر متمانەی لیژنەکە ناوبرد".

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە نایاسایی وەسف کرد.

کۆمیسیۆنی باری ژنان کە لە 45 ئەندامەکەی پێکهاتووە، ساڵانە هەموو مانگی سێیەک کۆدەبێتەوە بە ئامانجی پێشخستنی یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان. بەرپرسێکی ئەمەریکایی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "هەتا دێت پشتگیرییەکان بۆ دوورخستنەوەی ئێران زیاددەکەن."

ئێران و 17 وڵاتی دیکە و فەلەستینییەکان ڕۆژی دووشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئیکۆسۆک ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگدانێک "بێ گومان پێشینەیەکی نەخوازراو دروست دەکات کە ڕێگری دەکات لە وڵاتانی دیکەی ئەندام کە کولتوور و داب و نەریتی جیاوازیان هەیە، بەشداری لە چالاکییەکانی ئەو جۆرە کۆمیسیۆنانەدا بکەن."

لە نامەکەدا داوای لە ئەندامەکانیان کرد دەنگ بە دژی هەنگاوەکەی ئەمەریکا بدەن بۆ خۆلادان لە "ڕەوتێکی نوێ بۆ دەرکردنی وڵاتانی خاوەن سەروەر کە شێوەیەکی ڕەوا هەڵبژێردراون لە نێو هەر دەستەیەکی سیستەمی نێودەوڵەتی، ئەگەر بە نەشیاو لێیان ڕوانین، وە بۆی هەیە بەپێی هەلومەرجەکە زۆرینەیەک مسۆگەربێت بۆ سەپاندنی ئەو جۆرە جموجۆڵ و هەوڵانە. "

١٦/١٢/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان