لە شاری دێهگولانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی، ٨ی کانونی یەکەم لە زیندانی ئێراندا بە ئەشکەنجە کوژرا.
شادمان ئەحمەدی رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ئیتلاعاتی شارەکەوە لەماڵەکەیدا دەستگیرکرا.
، ئەحمەدی بۆ ناوەندی ئیتلاعات لە گۆڕەپانی سەعادەت براوە و سەرلەئێوارە تەرمەکەیان هێناوەتەوە.
دەگوترێت کە ئەحمەدی لە بارەگای ئیتلاعات لە ئەنجامی ئەشکەنجەیەکی دڕندانەدا گیانی لەدەستداوە.
کاربەدەستانی ئیتلاعاتی شارەکە فشاریان لەسەر خانەوادەکەی کردووە کە بە شێوەیە شاراوە و بە شەو تەرمی کوڕەکەیان بشارنەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا هەشت هاوڵاتی کورد بە تەنیا لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری رێکخراوی هەنگاو، تاوەکو ئێستا زیاتر ١٢٢ کود کوژراون.
١٠/١٢/٢٠٢٢